حەماس: لەسێدارەدانی مەیدانی لە قەلقیلیا، درێژەپێدەری سیاسەتی تیرۆر و کردەوە دڕندانەکانی "ئیسرائیل"ـە

مەحموود مەردەوی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاند، "لەسێدارەدانی مەیدانی لە قەلقیلیا، درێژەپێدەری سیاسەتی تیرۆر و کردەوە دڕندانەکانی 'ئیسرائیل'ـە."
بە پێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، مەحموود مەردەوی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند کە لەسێدارەدانی مەیدانیی دوو گەنجی فەلەستینی لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی رژێمی داگیرکەرەوە، دوای دزەکردنی یەکەیەکی تایبەت بۆ ناو قەلقیلیا و تەقەکردنی ڕاستەوخۆ، نیشاندەری بەردەوامیی سیاسەتەکانی تیرۆر و هێرشە دڕندانەکانی رژێمی سەهیۆنییە دژی گەلی فەلەستین.
مەردەوی لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زیادیکرد کە ئەم تاوانە زیادبووانە لە چوارچێوەی دەستدرێژیی گشتگیر بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا و جەنگی جینۆسایدی بەردەوام دژی کەرتی غەززە ئەنجام دەدرێن؛ شوێنێک کە هێزەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە هەڵکوتانە سەر شار و گوندەکان، دەستگیرکردنی ڕۆژانە ئەنجام دەدەن، هێرش دەکەنە سەر ماڵان و خەڵکی سڤیل دەترسێنن.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کردەوانەی داگیرکەران و هێرشەکانی نیشتەجێبووەکان (ئۆردوگانشینەکان) دژی دانیشتووانی کەناری ڕۆژئاوا هەرگیز ناتوانێت خەونی لکاندنی خاک و دەستبەسەراگرتنی تەواوەتی بهێنێتە دی و سیاسەتەکانی کۆچپێکردنی زۆرەملێ و فراوانکردنی نیشتەجێبوون ناگەیەنێتە هیچ ئەنجامێک.
مەردەوی هەروەها بەرپرسیارێتیی تەواوی دەرەنجامەکانی ئەم تاوانانەی خستە ئەستۆی رژێمی داگیرکەر و جەختی کردەوە کە ئیرادەی گەلی فەلەستین ناشکێت و خوێنی شەهیدان بەردەوام ڕووناککەرەوەی ڕێگای بەرەو ئازادی و شکۆمەندی دەبێت.
زیادیشی کرد کە گەلی فەلەستین تا ڕزگاریی تەواوەتی لە داگیرکاری، درێژە بە ڕێگای بەرخۆدان و خۆڕاگری دەدات، هەرچەندە باجەکەشی قورس بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی یەتیمەکان کە کاری هاوکاری بۆ منداڵانی یەتیم و کەمدەرامەت ئەنجام دەدات، لەم مانگەدا مووچەی یەتیمەکانی نێجیریای گەیاندە خاوەنەکانیان.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی شانازی بە هێرشەکانی داگیرکاری کرد و وتی، "غەززە دەسووتێت." لە هەمان کاتدا بنەماڵەی ئەسیرەکان نەتانیاهۆیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە ئاگاداری خۆیان بە درێژەدان بە هێرشەکان ئازیزانیان بۆ مەرگی خۆیان ناردووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٥ هەزار و ٣١٢ کەس.